وەزارەتی تەندروستی:

رێککەوتی جوان بۆ نەشتەرگەری منداڵبوون رێگەپێدراو نییە

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێکدا، نەشتەرگەری منداڵبوون بەهۆی رێککەوتی جوانەوە بەبێ بوونی بەڵگەی پزیشکی قەدەغە دەکات.

لە راگەیەنراوێک وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ 22.3.2023 بڵاوکراوەتەوە، هەر دکتۆرێک یان نەخۆشخانەیەک بەهۆی رێککەوتی سەرنجڕاکێشی نەشتەرگەری منداڵبوون یان دواکەوتن بۆ ژنی دووگیان بکات رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، رێککەوتە سەرنجڕاکێشەکان وەک 23.3.2023 و 3.3.2023 بە نمونە هێنراوەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی راگەیاندووە، دوای تێبینیکردن لە دیاردەی پەلەکردن یان دواخستن لە وادەی دیاریکراوی خۆی، لەسەر داواخوازی ژنی دووگیان، هەندێک نەخۆشخانە یان پزیشک هەڵدەستن بە نەشتەرگەری پێشوەختە یان دواخستنی منداڵبوون.
لە راگەیەنراوەکە ئەوەش هاتووە هەر جۆرە نەشتەرگەریەک بەبێ پشکنین و بەڵگەی پزیشکی رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی لە کاتێکدایە،بەیانی رێککەوتی 23.3.2023-یە، ساڵانە بەشێک لە خەڵک بەهۆی رێککەوتی سەرنجڕاکێش هاوسەرگیری یان لەدایک بوونی پێشوەختە ئەنجامدەدات.

دەقی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی

دەقی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی