دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا - وێنە؛ ئەرشیف
کورت و پوخت
ترەمپ رێککەوتنى دەوێت؛ شەوى رابردوو چى روویدا
وریا فەتاح
دوێنێ شەو وەک هەر شەوێکى تر شتى زۆر روویانداوە، لێرە کورت و پوخت بیبینە:
📌جارێکى تر دۆناڵد ترەمپ قسەى کرد و دەڵێت: ئامادەین بۆ رێککەوتن.
📌ترەمپ: پێم باشە لەگەڵ ئێران رێککەوتن بکەم تا گورزى سەربازیان لێ بوەشێنم.
📌بە وتەى ترەمپ، بەنیازبوون لە ئێران بدەن، بەڵام هەندێ سەرکردەى ناوچەکە تەکلیفیان کردووە.
📌بە حسابى ترەمپ، دەبێت ئێوارەى ئەمڕۆ لەبارەى شێوازى دانوستان، لەگەڵ ئێران قسە بکەن.
📌بە زمانێکى نیمچە هەڕەشەش وتى،”پلانی ئەوەمان دادەنا گەورەترین هێرش بکەینە سەر ئێران لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە وێنەى نەبووبێت”.
📌لاى خۆیەوە بەرپرسێکى ئەمریکى بە (CBS)ـى وتووە کە پێشنیازەکەی ترەمپ گەڕانەوەیە بۆ دانوستانەکان و چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان.
📌ئەو بەرپرسە دڵنیایى بە ئێران داوە کە واشنتۆن رێگەیان پێدەدات نەوتەکەیان هەناردەبکەن، بەڵام بەومەرجە، لە قسەى ترەمپ دەرنەچن.
📌وادیارە جارێکى تر دانوستان دەستپێدەکاتەوە، هەربۆیە سوپای ئەمریکا کۆتاییهاتنی شەپۆلێک لە هێرشی بەهێز و سەرکەوتووی دژی ئێران راگەیاند.
📌سوپاکە ئاشکراى کردووە کە دەیان پێگەی سەر بە سوپای پاسدارانی لە ئێران کردووەتە ئامانج.
📌رەوینەوەى گرژییەکان، نرخى نەوتى دابەزاند و هەر بەرمیلێک 5 دۆلارى لێبووەتەوە.
📌بەرمیلێک نەوتى برێنت بۆ 83 دۆلار دابەزى و تەکساسیش بە 79 دۆلار و شتێکە.
📌بومەلەرزەیەک بە گوڕى 5.39 میسر و باشورى فەلەستینى هەژاند.
📌وەزارەتی تەندروستی میسر بەهۆی بومەلەرزەکەوە باری لەناکاوی راگەیاند و ئاستی ئامادەیی لە نەخۆشخانەکان بەرزکردەوە.See less