جوان حاجۆ هەر چوار پارچەی کوردستانی لە هەولێر کۆکردەوە

964+

رێباز یونس- هەولێر

لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە هاتوون بۆ کۆنسێرتی جوان حاجۆ لە هەولێر و بەخێرهاتنیان دەکات و دەڵێت؛ باران خێرە و با ببارێت

ئەمشەو لە شاری هەولێر، کۆنسێرتێکی گەورە و پڕ لە جۆشخرۆش بۆ هونەرمەندی دیاری کورد جوان حاجۆ بەڕێوەچوو، هەوادارانی هونەرمەند لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە روویان لە پایتەختی هەرێم کردبوو تا لە نزیکەوە بینەری ئەم ئاهەنگە بن.

ئامادەبووانی کۆنسێرتەکە بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و چەپڵەڕێزان پێشوازییان لە جوان حاجۆ کرد، یەکێک لە هەوادارە سەرسەختەکانی ئاماژەی بەوە کرد کە لەبەر خۆشیی یادگارییەکان، هێندەی دیمەنەکانی لە سناپچات تۆمار کردووە لە ژماردن نایەت.

لەنێو جەماوەرەکەدا، ژمارەیەکی زۆر لە هەواداران لە شارەکانی جەزیرەی بۆتان و ماردینی باکووری کوردستانەوە تایبەت بۆ ئەم یادە هاتبوونە هەولێر و وتیان؛ لەبەرخاتری جوان حاجۆ و ئاڵای کوردستان هاتووین.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح