رێبین شەمامکی مەرگ رێگەی نەدا بەرهەمی رەنج و ماندووبوونی خۆی ببینێت
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
لە پێشەنگای کتێب، کتێبێک هەیە جیاوازە لە هەموویان، نوسەرەکەی پێش دوو رۆژ لە چاپکردنی گیانی لەدەستدا و فریانەکەوت واژۆ لەسەر کتێبەکەی بکات
کتێبی نوێی نوسەر و شاعیر رێبین شەمامکی بە ناوی “ئەو مێژووەی کەس نەبوو بیگێڕیتەوە” ماوەیەک پێش دەستپێکردنی پێشانگاکە چاپ کرا و کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
سەبارەت بە پرۆسەی چاپکردن و پێشوازی لە کتێبەکە بەڵێن رێبین، کوڕی نووسەر، لە لێدوانێکدا بۆ 964 باسی لەوە کرد کە کتێبەکە لە رێگەی پەیجی فەرمی خۆیەوە لە فەیسبووک بەشێکی بڵاوکرایەوە.
کتێبەکە باس لە یاداشتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی نووسەر دەکات و بەشێکی زۆریش لە ناوەڕۆکەکەی تایبەتە بە ژیان و بەسەرهاتی کەسایەتییە دیارەکانی کوردستان.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح