لە کاتی وەرگرتنی شایستە داراییەکان پێیدرابوو

پێشمەرگەیەک 10 ملیۆن دیناری زیادەی گەڕاندەوە بانک

شۆڕش قادری

ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە کاتی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان، بڕی 10 ملیۆن دیناری زیادەی لە بانک وەرگرت، دەستی لێ نەدا و بێ کەموکوڕی گەڕاندییەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، رائید ڕێبەر مەحمود حسێن، بەڕێوەبەری ئیدارەی نەخۆشخانەی پێشمەرگە، لە کاتی وەرگرتنی شایستە داراییەکان لە یەکێک لە بانکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تێبینی کردووە کە بڕی 10 ملیۆن دیناری زیادەی پێدراوە، دەستبەجێ پارەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بانکەکە.

​هێزی پێشمەرگەی کوردستان جگە لە قوربانیدان لەپێناو پاراستنی خاک و ئازادیی گەلەکەیدا، هەمیشە نموونەی بەرزی دەستپاکی، ئەمانەتداریی و نیشتمانپەروەری بووە.