عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق - وێنە؛ ئەرشیف
پرسی گرانكردنی نرخی دۆلار
ئه‌مشه‌و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق خۆی ده‌چێته په‌رله‌مان
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مشه‌و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌بن.
په‌رله‌مانتار عامر عه‌بدولجه‌بار له لێدوانێكدا بۆ میدیای فه‌رمیی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق عه‌لی زه‌یدی، له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی فالح ساری و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی نزار ناسر، له په‌رله‌مانی عێراق ئاماده ده‌بن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له دانیشتنێكی تایبه‌تدا كۆده‌بنه‌وه سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بێنه په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی دابنیشن و روونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بده‌ن، به‌ڵام دواتر راگه‌یاندرا دانیشتنه‌كه دواخراوه.