دوای هەفتەیەک لە دیارنەمانی

تەرمی شوانکارەکەی گەرمیان دۆزرایەوە

شۆڕش قادری

دوای هەفتەیەک لە دیارنەمانی تەرمی شوانکارەکەی گەرمیان دۆزرایەوە.

ئەو گەنجەی دانیشتووی ناحیەی کوڵەجۆ بوو و هەفتەی رابردوو لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەی بێسەروشوێن بوو، ئەمڕۆ چوارشەممە 29.7.2026 تەرمەکەی لە گوندی کۆکز دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، “دوای ئەوەی هەواڵی دیارنەمانی ئەو گەنجە گەیشتە پۆلیسی گەرمیان، هێزەکانی پۆلیسی ناحیەی کۆکز دەستبەجێ چوونە سەر شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد”.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکان، تەرمەکەی لە گوندی کۆکز دۆزراوەتەوە، لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکار و وردەکارییەکانی رووداوەکە بەردەوامە.