لە گوندێکی شارباژێڕ

بۆ هەنگوین داری بڕیوە و دەستگیرکرا

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لە سنورى شارباژێڕ هاوڵاتیەکیان بەمەبەستى هەنگ بڕین داری بڕیوە و دەستگیریان کردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە دوای بوونی زانیاری لەسەر دیاردەى داربڕین لە گوندی (گەنکێ) سەر بە قەزاى شارباژێڕ دەستبەجێ مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانی بەشی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە لە ئەنجامدا، توانیان هاوڵاتیەک دەستگیر بکەن کە سەرقاڵى داربڕین بوو بەمەستى هەنگ بڕین.

دەشڵێت “بە فەرمانی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هاوڵاتییەکە رێكخرا بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی لەبەرامبەری”.