باندێک ویستوویەتی بیباتە دەرەوەی کوردستان

لە سلێمانی 38 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی 38 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا کە باندێکی ویستوویەتی لەرێی یەکێک لە دەروازە سنوورییەکانەوە رەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی بکات.

عەقید کارزان شێرکۆ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی بە 964ـی وت، “لەو 38 کیلۆگرامە، پێنج کیلۆ و نیوی لە جۆری کپتاگۆنە و 32 کیلۆ و نیوی کریستاڵە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، باندێک ویستوویانە ئەو ماددە هۆشبەرانە ببەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق، باندەکە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بەقسەی عەقید کارزان، رێژەی بەکارهێنان و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر لە شەش مانگی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری