هەواڵەکان؛

بۆن و بەرامەى مەلود هەموو کوردستانى گرتەوە و‏ قەرەباڵغییەکەی هیواش حەلی نەماوە

ژووری هەواڵ

ئەی رەسوڵی ئەکرەم و شای ئەنبیا
ئەی سەروەری جوملەی رەسول و ئەولیا
تۆی رەحمەتی بۆ جوملەی عالەمین
شەیدای تۆیە ئەحمەد لە خاکی زەمین
لەدایکبوونی تۆ نوری دڵانە
مایەی خۆشییە بۆ ئەم جیهانە
ئەمڕۆ یادى مەولودە، ئەو یادەى وەک جەژنێک لەلایەن خەڵکى هەرێمى کوردستانەوە پێشوازى لێکرا، هەر بەیانى زوو لە بڵندگۆى مزگەوتەکانەوە دەنگى سڵاوات هاتە ماڵەکانمانەوە و دواتر شەقام و کۆڵان و بەرو بازاڕ پڕ بوو لە جۆشوخرۆشى خەڵک.

******

ئەم دیمەنە بخەرە پێش چاوی خۆت: موچە هاتووەتە سەر حیسابەکەت و دەتەوێ بچی رایبکێشی بەڵام ناتوانین، لەبەر ئەوەی ئەی تی ئێمەکان لە بەرزییەکن کە دەستت پێ ناگات، ئەمە حاڵی کورتەباڵا موچەخۆرەکانە بەدەست وەرگرتنی موچەوە.

******

قەرەباڵغییەکەی نەخۆشخانەی هیوا گەیشتووەتە حەددێک کاری لە نەخۆش و مورافیق و وەرگرتنی چارەسەریش کردووە، بۆ ئێستا تەنیا چارە ئەوەیە زوو نەخۆشخانەی گەورەی هیوا دروستبکرێت، ئەمەش مەگەر خێرخوازان فریای بکەون.
ئەمڕۆ یەکێک بوو لە رۆژە زۆر قەرەباڵغەکانی نەخۆشخانەی هیوا، پەیامنێری 964 لەو حاڵەی پرسی، د. شاڵاو کە یەکێکە لە دوکتۆرە دیارەکانی ئەوێ، وتی ئەوەندە قەرەباڵغە کاری لە ئیشی ئێمەو نەخۆشەکانیش کردووە.

******

بەپێی نەریتی کوردیی و وتەی پێشینان ئەمڕۆ 25ى ئاب کۆتا رۆژی چلەی هاوینە و لە هەفتەى داهاتووشەوە، ئەو شەپۆلى گەرمایەى هەیە بەرەو فێنگى دەڕوات.کەشناسانیش پێشبینى پایزێکى تەڕوتۆڵ دەکەن.

******

ئەم دیمەنە بخەرە پێش چاوی خۆت: دەبینیت بۆری ماتۆڕی ئاوەکەت گیراوە و ماوەیەکە بۆنێکی ناخۆشی لێدێت، کە دەیکەیتەوە دەبینیت پێست و ئیسکوپروسکی ماسی تێدا گیر بووە، ئەمە بە حساب ئاوی خواردنەوەی ماڵانە، بەڵام لەبەر بۆنی ناخۆش کەڵکی خواردنەوەی نەماوە.