مەرجەکان چین؟

فێستیڤاڵی گەلاوێژ تا چوار رۆژی دیکە بەرهەم وەردەگرێ

ئەحمەد مستەفا

بنکەی روناکبیری گەلاوێژ بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ،تا رۆژی 1.8.2026 بەردەوامدەبن لە وەرگرتنی بەرهەمەکانی “شیعر، چیرۆک و لێکۆڵینەوە”، تا بۆ بیست و نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بیانخەنە پێشبڕکێ وە.

فێستیڤاڵی گەلاوێژ ساڵانە لە مانگی تشرینی دووەم لە لایەن بنکەی رووناکبیریی گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت و ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی 1996 ھەتا ئێستا بێپچران بەردەوام بووە.

نوسەرانی ناوخۆ و دەرەوە، بە بەرهەمەکانیان بەشداری دەکەن و لێکۆڵینەوە بۆ ئاستەکانی زانستی و بەپێزی بەرهەمەکان دەکرێ و دواتر خەڵات دەکرێن، هەر رۆژانی فێستیڤاڵ ئامادەبووان گوێگری شعر، گۆرانی و بینەری چالاکی جیاواز دەبن.

مەرجەکانی وەرگرتنی بەرهەم بۆ (29)یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ
لەپێناو خزمەتی زیاتر بە بواری ڕووناکبیریی و دروستکردنی دیالۆگی کولتووریی و برەودان بەداهێنان و قەڵەمی تازە و دیدگای جیاوازی ڕۆشنگەریی، بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ (29)یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لە سلێمانی ڕێکدەخات.

بۆ ئەم مەبەستە داوا لەو نووسەرو ئەکادیمییە بەڕێزانە دەکەین کە دەیانەوێت بەشداریی لە پێشبڕکێی (29)یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بکەن، دەتوانن بەرهەمەکانتان لەبواری (شیعر، چیرۆک، لێکۆڵینەوە) تا (1.8.2026) بۆ فێستیڤاڵ بنێرن، بەم مەرجانە:

1- بابەتەكان با بە فایلی وۆرد بێت، نەکPDF.
2- شیعر لە پێنج (5) لاپەڕە زیاتر نەبێت.
3- چیرۆك لە دوو هەزار (2000) وشە زیاتر نەبێت.
4- لێكۆڵینەوە لە شەش هەزار (6000) وشە زیاتر نەبێت.
5- دەبێت بەتەنیا بە یەک بەرهەم بەشداربن.
6- نابێت پێشتر بەرهەمەکان لە هیچ شوێنێك بڵاوكرابێتنەوە و پێشكەشی هیچ ناوەندێكی ئەكادیمی كرابن.
7- ژمارە مۆبایل و ئەدرەسی نووسەرەكە لەگەڵ ناوەكەی دابنرێت.
8- بەرهەمەکانتان لەم ڕێگەیەوە وەردەگرین:
[email protected]
07774532339 – واتسئاپ، تێلیگرام