3574 کەس سوودمەند دەبن
دەست بە دابەشکردنی منحەی دوو مانگی رزگاربووانی ئێزدی دەکرێت
فەرهاد حەسەن
بڕیارە دووسبەی سێشەممە، دەست بە دابەشکردنی منحەی دوو مانگی رزگاربووانی ئێزدی بکرێت، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆیان دابینکراوە.
منحەکە هی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی ئەمساڵە.
به‌پێی ئه‌و خشته‌ى بۆ دابه‌شكردنى مینحه‌كه داندراوه رۆژی سێشەممە 28.7.2026 لە قەزای شێخان لە هۆڵی لالش دەستپێدەکات و رۆژی چوارشەممە لە ناحیەی خانکێ، پێنجشەممە لە کۆمەڵگای دیرەبوون و رۆژی هەینیش لە کۆمەڵگەی شاریا دابەشکردنەکە بەردەوام بێت.
بڕیارى پێدانى ئه‌م مینحه‌یه بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 574 كه‌سی رزگاربووى ئێزدی ده‌ستنیشانكرد مانگانه بڕه پایه‌كیان پێبدات.
پێشتر، زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى راگه‌یاند بوو، مینحهیهكه بۆ هه‌ر رزگاربووێك بڕی 200 هه‌زار دینار ده‌درێت.
وتیشی “هه‌موو ئه‌و رزگاربووانه ده‌گرێته‌وه كه له ناوخۆى هه‌رێم و یان ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و له رێگه‌ى وه‌كیله‌كانیانه‌وه پێیان ده‌درێت”.