قالبى زێڕ
بازاڕى زێڕ
لەسەر ئاستى ساڵانە لە قازانج دایە؛ بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕ دابەزی
964+
وریا فەتاح
بەپێی نوێترین داتاکانی ماڵپەڕی (GoldPrice)، نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا گەیشتووەتە 4,484.91 دۆلار (بۆ هەر ئۆنسەیەک). ئەمەش واتاى ئەوەیە لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا، نرخی زێڕ رووی لە دابەزین کردووە، بەڵام ئامارە درێژخایەنەکان پێشان دەدەن کە زێڕ هێشتا لە قازانجێکى گەورەدایە.
بۆ ئەمڕۆ، هەر ئۆنسەیەکى زێڕ 4,484.91 مامەڵەى پێوە دەکرێت و تەنیا 2.58 دۆلار دابەزیوە.
بەپێى داتاکان، لە ماوەی 30 رۆژی رابردوودا، زێڕ ئاستێکی باشی تۆمارکردووە و بە بڕی +341.32 دۆلار بەرزبووەتەوە واتا (بە ڕێژەی +8.23%). بەڵام لەسەر ئاستى ساڵانە، بەرێژەى 34.42% بەرزبوونەوەى تۆمار کردووە.