دیمەنێکی بەڕێکەوتنی حاجیانی کوردستان بەرەو حەج - فۆتۆ: ئەرشیفی 964
11 مەرجن و دەبێ بە ئۆنلاین ئیشەکە بکەن
مه‌رجه‌كانی خۆتۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو بڵاوکرایەوە
شۆڕش قادری
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان شێواز و مه‌رجه‌كانی خۆتۆماركردنی كۆمپانیاكانی بۆ حەجی ساڵی داهاتوو بڵاوکردەوە کە 11 مەرجن و دەبێ بە ئۆنلاین ئیشەکە بکەن.
مەرجەکان ئەمانەی خوارەوەن؛
یه‌كه‌م: پێویسته كۆمپانیا به شێوه‌ی ئۆنلاین خۆی تۆمار بكات كه دوا واده‌كه‌ی 5/8/2026.
دووه‌م: پێوسته كۆمپانیای حه‌ج و عومڕه یان عومڕه ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنیدا تێپه‌ربووبێت به رۆژ و به مانگ.
سێیه‌م: پێویسته پاكانه‌ی باجی ده‌رامه‌ت و به شێوه‌ی سكان له سیسته‌م دابنرێت.
چواره‌م: نابێت كۆمپانیا سزادرابێت له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌وه، تاوه‌كوو رێكه‌وتی ئه‌نجامدانی تیروپشك.
پێنجه‌م: نابێت كۆمپانیای پێشكه‌شكار له ڕابردوودا له‌لایه‌ن ده‌زگا قه‌زایه‌كان و نه‌هێشتنی تاوان هیچ سزاییه‌كی یاسایی وه‌رگرتبێت.
شه‌شه‌م: نابێت ته‌مه‌نی پێشكه‌شكار تاوه‌كوو ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی حه‌ج له (60 ) ساڵ زیاتر بێت.
حه‌وته‌م: پێوسته خاوه‌ن كۆمپانیاكان به‌ڵێننامه‌یه‌ك له دادنووس له به‌شی كاروباری یاسایی و گرێبه‌سته‌كان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه بدات به شێوه‌ی سكان به‌رز بكاته‌وه بۆ ناو سیسته‌م كه پابه‌ند بێت به گشت رێنماییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به پێچه‌وانه‌وه خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ر رێكارێكی یاسایی و كارگێری .
هه‌شته‌م: هه‌ر كۆمپانیایه‌ك و خاوه‌نه‌كه‌ی پێویسته پێناسه‌ی دیجیتاڵی یوپی ئێنی ( upn ) كه‌سی و كۆمپانیا تۆمار بكات.
نۆیه‌م: دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ناونووسین لیژنه‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵسه‌نگاندنی فۆرمی كۆمپانیاكان.
ده‌یه‌م: دوای ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمپانیا تۆماكراوه‌كان
%75 ی نمره به ده‌ست بهێنێت ئینجا ناوی كۆمپانیاكه به‌رز ده‌كرێـته‌وه بۆ تیروپشك ده‌بێت.
یازده‌هه‌م: پێویسته كۆمپانیای پێشكه‌شكار پشتگیرییه‌ك له كۆمه‌ڵه‌ی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه بهێنێت.