35 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30 کەسیش بریندارن
وەزارەتی تەندروستی سوریا ئاماری رووداوە سەختەکەی رێگای دێرەزووری بلاوکردەوە
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی تەندروستی سوریا دوایین ئاماری ئەو رووداوە سەختەی بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو پاس لەسەر رێگای سەرەکیی نێوان دێرەزوور و تدمۆر لە سووریا، روویدا و دەڵێت 65 کەس لەناو گیان لەدەستداو و بریندارەکان دان
وەزارەتەکە، کەمێک لەمەوبەر ئامارەکەی بڵاکردەوە کە بەهۆی روداوەکەوە 35 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30 کەسیش بریندارن.
رووداوەکە ئەمڕۆ لە نزیک ناوچەی “سخنە” لەسەر رێگای دێرەزوور بۆ تدمۆر روویدا، تێیدا پێکدادانێکی توند لەنێوان دوو پاسدا بووە، کە یەکێکیان هێزەکانی سەر بە “ئاسایشی بادیە” (قوات أمن البادية)ی حکومی گواستووەوە.