275 قوتابی 100٪ یان بەدەستهێناوە

وەزارەتی پەروەردە بە فەرمی ئەنجامەکانی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 لە عێراق راگەیاند

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە فەرمی ئەنجامەکانی کۆتایی بۆ پۆلی 12 لە ولاتەکەی راگەیاند و دەرکەوت کە 275 قوتابی کۆنمرەی 100٪ یان بەدەستهێناوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22.7.2026 عەبدولکەریم عەبتان، وەزیری پەروەردەی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی (شەشەمی ئامادەیی) بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 راگەیاند.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی راگەیەندران، لە بەشی زانستیدا ئەمساڵ ئاستی نمرەکان زۆر بەرز بووە، بە جۆرێک 275 قوتابی توانیویانە کۆنمرەی تەواو 700 لەسەر 700  بەدەستبهێنن، واتە تێکڕای 100٪ بەبێ زیادکردنی نمرەی بڕیار.

274  قوتابی کۆنمرەی699 یان بەدەستهێناوە، سێ قوتابی کۆنمرەی 698 یان تۆمار کردووە.

لە بەشی وێژەییشدا کێبڕکێیەکی توند هەبووە بەجۆرێک سێ قوتابی کۆنمرەی 684 یان هێناوە یەک قوتابی کۆنمرەی  682 ی هێناوە و دوو قوتابیش کۆنمرەی 680 یان بەدەستهێناوە.