كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری رۆزڤێڵت
فه‌رمانده‌یی سێنتكۆم:
“كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری رۆزڤێڵت له ناوچه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیی خۆیدا كارده‌كات”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) ئەمڕۆ دووشەممە پشتڕاستیکردەوە کە کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Theodore Roosevelt لە ناوچەی بەرپرسیاريه‌تی خۆیدا کاردەکات وەک بەشێک لە جێگیرکردنی هێزه‌كان به‌پێی بەرنامەی داڕێژراو.
سێنتكۆم رایگەیاند، “کەشتی فڕۆکەهەڵگری ی‌و ئێس ئێس تیۆدۆر رۆزڤێڵت لە 15ی ئەم مانگەدا لە زەریای هیندیدا تێپەڕیوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێستا کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە لە ناوچەی بەرپرسیاریه‌تیی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کاردەکات، وەک بەشێک لە جێگیرکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراو”.
به گوێره‌ی میدیا جیهانییه‌كان، كه‌شتییه‌كه گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێستا سێ كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن، ئەوانی تریش پێکدێن لە ئەبراهام لینکۆڵن و جێراڵد فۆرد.