"12 تیم بەشداربوون"

ئارام عەلی: ئاگرەکەی گۆیژە بە تەواوی کۆنترۆڵکرا

964+

ئەحمەد محەمەد- سلێمانی

دوای چەند کاتژمێرێک لە کەوتنەوەی ئاگرەکە چیای گۆیژە و سەرقاڵبوونی تیمەکانی بەرگری شارستانی و هاوڵاتیانی خۆبەخش دواجار بە تەواوی کۆنترۆڵ کرا.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند: ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵکراوە، 12 تیم بەشداری کردووە لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، بە هاوکاری بنکەکانی ناوشار و سیتەک و عەربەت، جگە لە هاوکاری خەڵکی خۆبەخش.

جەختیشی کردەوە، تیمەکانیان ئەمشەو لەوێ دەمێننەوە بۆ دڵنیایی و لە ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئاگرەکە و پاراستنی

پێداچوونەوە: پەری ساڵح