پارتی ئازادی کوردستان: پێنج جار هێرش کراوەتە سەر بارەگاکەمان
پارتی ئازادی کوردستان:
“لە نیو کاتژمێردا پێنج جار هێرشی موشەکی کراوەتە سەر بارەگاکەمان”
شۆڕش قادری
پارتی ئازادی کوردستان رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمشەوی سەر هەولێر، بۆ سەر بارەگاکانی ئەوان بووە و تا ئێستا هیچ زیانێکیان نەبووە.
پارتی ئازادی کوردستان (پاک) کە حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دەڵێت، “لە ماوەی نیو کاتژمێردا پێنج جار هێرشی موشەکی کراوەتە سەر بارەگای چەمشاری سوپای میللی کوردستان لە سنووری هەولێر”.
سوپای میللی سەربە پارتی ئازادی کوردستانە و دەڵێت، هێرشەکان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە لە ئاسمان تێکشکێندراون.
چەند رۆژ پێش ئێستاش بارەگای پارتی ئازادی کوردستان لە سنووری هەولێر کرایە ئامانج و ژمارەیەک پێشمەرگەی حزبەکە بەسەختی برینداربوون.