ئەمشەو ناخەوێت
پایتەختی ئەرجەنتین لە ژێر رەنگی شین و سپیدا دەخرۆشێت
964+
وریا فەتاح
ئەمشەو شەقامەکانی بیۆنس ئایرس بوونەتە یەک پارچە لە رەنگى شین و سپى، ملیۆنان هاندەر لە خرۆشانێکی مێژوویدان و دەستیان لەسەر دڵیانە، بەڵام لە ئاهەنگێڕان ناکەون.
لە مەیدانی ئۆبێلیسکی پایتەختەوە تا کۆڵانەکان، دەنگی تەپڵ و گۆرانییە حەماسییەکانی وەک “من ئەرجەنتینیم” و “رۆژ لە دوای رۆژ زیاترم خۆش دەوێیت” ئاسمانی شارەکەی هەژاندووە.
لەوێ شەقامەکان پڕن، چاوەکان لەسەر شاشە گەورەکانن، دەیانەوێت بۆ چوارەم جار جامە زێڕەکە بچێتەوە وڵاتەکەیان و مێسى و هاوڕێکانى وەک پاڵەوان بگەڕێنەوە.