ژن و منداڵ و هەرزەکاری تێدایە
ئێران بە فەرمی ئاماری بریندار و گیان لەدەستداوانی هێرشەکانی ئەمریکا بڵاوکردەوە
فەرهاد حەسەن
ئێران بە فەرمی، ئاماری كوژراو و بریندارانی ولاتەکەی لە ماوەی سێ هەفتەی رابردووی هێرشەکاندا راگەیاند کە ژمارەی ئەوەنەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە نزیکەی 500 کەس.
ئامارەکە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه لەلایەن حسێن كرمانپور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران راگهیەندراو دەڵێت “ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی کە لەلایەن ئه‌مریكاوە له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردودا تاوەکو ئەمڕۆ شەممە 18.7.2026 كراونه‌ته سه‌ر ئێران بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 50 كه‌س و برینداربونی نزیکەی 500 كه‌سی دیكه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له نێو ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە پێنج ژن و دوو منداڵ و دوو هه‌رزه‌كاری خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ هه‌یه، له‌نێو برینداره‌كانیشدا 32 ژن و 18 منداڵ و هه‌رزه‌كار هه‌ن”.
ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو، تاوەکو ئێستا 28 نه‌شته‌رگه‌ری بۆ برینداره‌كان ئه‌نجامدراون، هه‌روه‌ها 460 كه‌س دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتوه، له‌كاتێكدا 37 كه‌س هێشتا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن”.