هەردوو تونێلی میراوە و ماوەرانیش لەخۆدەگرێت
رێگا ستراتیژییەکەی کۆڕی و شەقڵاوە بۆ قەندیل بەرەوە تەواوبوون دەچێت
فەرهاد حەسەن
پارێزگاری هەولێر چەند دیمەنێکی کارکردن لە رێگا ستراتیژیەی بڵاوکردووەتەوە کە لە رێگەی کۆڕی – شەقڵاوە و قەندیل هەولێر بە دهۆی دەبەستێتەوە و پڕۆژەکە دوو تونێلیش لەخۆدەگرێت.
ئومێد خۆشناو دەڵێت، کارکردن لە رێگای کۆڕێ – شەقڵاوە بۆ قەندیل و هەردوو تونێلى میراوە و ماوەران قۆناغی زۆر باشی بڕیوە و نزیكە لە تەواوبوون پڕۆژەکە دروستکردنی رێگایەکی خێرای دوو سایدیشی بە درێژی 10 کیلۆمەتر لەگەڵدایە، ئەمەو جگە لەوەی سێ ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی مۆدێرنیش بەپێی ستانداردی جیهانی دروستکراون.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم پڕۆژە نیشتمانییە بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی رێگاوبانەکان جێبەجێ دەکرێت، تا ئێستا کارەکانی بە سەرکەوتوویی تەواو بووە و پێش وادەی دیاریکراوی خۆی بەرەو کۆتایی دەچێت.
گوژمەی پڕۆژەکە، بڕی 95 ملیار دیناری عێراقی بۆ تەرخانکراوە و کۆمپانیای جێبەجێکاریش بە تەواوی لەلایەن هێزی کاری خۆماڵی و ئەندازیارانی ناوخۆیی (کۆمپانیا نیشتمانییەکان) بە کوالێتییەکی بەرز و جیهانی جێبەجێ دەکات.