لەسەر کوشتنی هاوڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران – وێنە؛ پۆلیسی سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی:
“لەسەر کوشتنی هاوڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران”
شۆڕش قادری
لەسەر کوشتنی هاوڵاتییەک لە شاری سلێمانی، چوار تۆمەتبار دەستگیرکران.
شەوی رابردوو لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا لەگەرەکی زەرگەتەی کۆن لە شاری سلێمانی دروستبووە و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکە برینداربووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، “پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن چوونەتە شوێنی رووداوەکە، دوای ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی تاوانەکە، بەبڕیاری دادوەر توانراوە چوار تۆمەتبار بەناوەکانی (ع،م،س) لەدایکبووی (1974)، (م،م،س) لەدایکبووی (1983) و (ب،أ،ع) لەدایکبووی (2006) و (ع،ع،خ) لەدایکبووی (1975) دەستگیر بکرێن”.
لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.