فوئاد حسێن: نیازی سعودیەشی هەیە
زەیدی دوای سەردانەکەی ئەمریکا دەچێتە ئێران و تورکیاش
فەرهاد حەسەن
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئاماده‌یی به‌غدای بۆ رۆڵی نێوه‌ندگیری له نێوان تاران و واشنتن پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا، سەردانی هەریەک لە ئێران و تورکیاش دەکات.
فوئاد حسێن لە دیدارێکی ماڵپەڕی (بلومبێرگ شەرق) دەڵێت، عێراق دیدگای خۆی سه‌باره‌ت به پێویستی وه‌ستاندنی شه‌ڕ له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئێران ده‌خاته‌ڕوو، هه‌ر گفتوگۆیه‌كیش سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان، به‌تایبه‌ت لایه‌نه ئابورییه‌كان، سه‌ره‌تا پێویستی به كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕ هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌موو شتێك ده‌كرێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌گه‌ر كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێنرێت.
بەقسەی فوئاد حسێن، زەیدی دوای سەردانەکەی ئەمریکا له 23.7.2026 سه‌ردانی ئێران و 28.7.2026 یش بۆ توركیا ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “به‌غدا ئاماده‌یه رۆڵی نێوه‌ندگیری له‌نێوان تاران و واشنتن بگێڕێت، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسه ئابورییه‌كان”، جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وله‌ویه‌ت له قۆناغی ئێستادا راگرتنی شه‌ڕ و ره‌خساندنی زه‌مینه بۆ گفتوگۆكردنه.
سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی بۆ ئێران و توركیاش، فوئاد حسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، دوای سەردانی ئەم دوو وڵاتە به‌نیازه سه‌ردانی سعودیه‌ش بكات.
روونیشیكرده‌وه، پێشتر عێراق له سه‌رده‌می ئیداره‌كانی پێشوودا رۆڵی هه‌بووه له نزیككردنه‌وه‌ی تاران و واشنتن، “به‌غدا هه‌ڵگری په‌یامێكی ئه‌مریكی نییه بۆ ئێران، به‌ڵام ده‌توانێت ئه‌وه‌ی له واشنتن بیستویه‌تی بیگه‌یه‌نێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ڵوێستی عێراقی خۆی ده‌خاته‌ڕوو”.