لە رواندز

“باز”ێک دوای زیاتر  لە دوو هەفتە لە چارەسەرکردن رەوانەی ناو سروشت کرایەوە

فەرهاد حەسەن

بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی رواندز دیمەنی ئازادکردنی باڵندەیەکی کێوی لە جۆری “باز” بلاوکردووەتەوە و دەڵێت هاوڵاتییەک دوای کەوتنی هەڵیگرتووەتەوە و ئەوانێس ئازادی ناو سروشتیان کردووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیس، “باز”ەکە دوار کەوتنە خوارەوە و برینداربوونی لە لایەن هاوڵاتیەکی ژینگەدۆست دۆزرایەوە و رادەستی ئەوانی کردەوە و دواتر پاش وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ماوەی زیاتر لە 15 رۆژ بۆ ناو سروشتی خۆی لە سنووری قەزای رواندز ئازادمان کرد.