لە قەزای رزگاری گەرمیان سەقفی دوکانێک بەسەر کرێکارێکدا داڕما و گیانی لەدەستدا
لە گەرمیان
سەقفی دوکانێک بەسەر کرێکارێکدا داڕما و گیانی لەدەستدا
میلاد جەلال – گەرمیان
لە قەزای رزگاری گەرمیان، کرێکارێک لەکاتی کارکردندا، سەقفی دوکانێک بەسەریدا رووخا و گیانی لەدەستدا.
عەقید سۆران محەمەد غەریب وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی وت، “لەناو بازاڕی قەزای رزگاری لەکاتی نۆژەنکردنەوەی دوکانێک، کرێکارێک سەرقاڵی کارکردن بووە لە دوکانەکە، سەقفی دوکانەکە رووخاوە و گیانی لەدەستدا”.
“رووداوەکە نزیک کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لەکەلار کاری زۆر بۆکرا بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا”، سۆران محەمەد غەریب وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، کرێکارەکە تەمەنی 46 ساڵە، دانیشتووی گەڕەکی گەرمیانە لەقەزای رزگاری، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری