"چاوەڕوانی وەبەرهێنانی ئەمریکین"

عەلى زەیدى: دۆخی عێراق بەرەو قۆناغێکی نوێ دەبەین

964+

وریا فەتاح

بەر لەوەى سبەى دووشەممە، بگاتە واسنتۆن، رۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا بۆ رۆژنامەی (واشنتن پۆست)، روانگەی حکومەتەکەی بۆ داهاتووی عێراق و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا خستەڕوو، هاوکات ئاشکرای کرد کە لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتن چاوی بە دۆناڵد ترەمپ دەکەوێت.

عەلی فالح زەیدی رایگەیاندووە؛ حکومەتەکەی پابەندە بە هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا، و لە کەمتر لە 60 رۆژدا هەنگاوی باشیان ناوە بۆ داماڵینی چەکی گرووپە چەکدارەکان.

زەیدی جەختی کردەوە کە 30ـی ئەیلوول کە هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق، دەبێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لەگەڵ ئەمریکا.

وتوشیەتى، “دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لە قۆناغی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانەوە بگوێزینەوە بۆ خولقاندنی دەرفەت. لە دیدارەکەم لەگەڵ ترەمپیش گفتوگۆکانمان لەسەر وەبەرهێنان چڕ دەکەینەوە.”

بانگهێشتی کۆمپانیا ئەمریکییەکانیش دەکات بۆ وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکانی عێراقدا و دووپاتی کردەوە کە عێراق خۆی لە ململانێ هەرێمییەکان بەدوور دەگرێت.