لە چنارۆکی کۆیە

بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ کچێکی 18 ساڵان گیانی لەدەستدا

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە کۆیە کچێک گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕانە لە ناوچەی گەشتیاری چنارۆک روویداوە.

دیاکۆ هەڵۆ، بەرپرسی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە بە 964ـی وت، لە چنارۆکی گەشتیاری لە نزیک کۆیە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە کە شۆفێرەکەی کچێکی تەمەن 18 ساڵانی دانیشتوی کۆیەیە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

لایخۆشییەوە، سەنگەر سەڵاحەدین بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە بۆ 964 ی وت، تیمەکانیان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە و ئەوەی تاوەکو ئێستا بۆیان روونبووەتەوە ئەوەیە کە رووداوەکە لە لۆفەی یەکەمی هەیبەت سوڵتان ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و کوەتووەتە ناو کەندێک، شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە کە کچێکی بەرەگەز عەرەبە لەدایکبووی 2008 ، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە نەزاندراوە و هەوڵی بەدەستخستنی کامێرای چاودێری ئەو شوێنە دەکەن.

پێداچونەوە؛ فەرهاد حەسەن