بە بۆیاخ چارەیان دەکەن

دارەكانی پاركی ئازادی سلێمانی تووشی لاڕەشە بوون

رازاو محەمەد – سلێمانی

بەشێك لە دارەكانی پاركی ئازادی لە سلێمانی تووشی نەخۆشی لاڕەشە بوون و بۆچارەسەرکردنی نەخۆشییەکە رەنگ دەکرێن.

سیروان عوسمان کارمەندی بەشی پاراستنی رووەک لە بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، “بەشێک لە درەختەکان بە هەتاو و بە نەخۆشییەکی تایبەت تووشی لاڕەشە بوون، واتە لایەکی دارەکە رەش دەبێ”.

“توێکلێ دارەکە لێ دەکەینەوە، بە فاس و ئاو جوان جوان دەیشۆین و دواتر بە بۆیەیەک رەنگی دەکەین، کە دەرمانێکی تایبەتی تێکەڵ کراوە”، سیراون ئەحمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، جاربەجار لەسەدا 10 بۆ 20 درەختەکانی پارکی ئازادی تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن و زیاتریش دارتووەکان ئەو دەردە دەگرن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری