"شۆفێرەکە هەڵهاتووە"
بارهەڵگرێک لەماتۆڕسوارێکی دا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگەی گشتی کەرکوک بۆ بەغدا لە ناو سەنتەری قەزای خورماتوو بارهەڵگرێک ماتۆڕسوارێکی کرد بە ژێرەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و شۆفێری بارگەڵگرەکەش هەڵهاتووە.
ئیبراهیم خالید، ئێشکگر لە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە964ـی وت، تەرمی ماتۆڕسوارەکە گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان، دوای پشکنینی دەرکەوت بەهۆی سەختی برینەکانیەوە هەر لە شوێنی رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە.
لایخۆشییەوە، عەقید محەمەد حەمید، بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتی خورماتوو بە 964ـی وت “تیمەکانی هاتوچۆ گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە، بەڵام شۆفێری بارهەڵکرەکە هەڵهاتووە و لەئێستادا رێکارەکان بۆ دەستگیرکردنی دەستی پێکردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجەکە تەمەنی 23 ساڵە و لەکاتی گەڕانەوەی لە بازاڕی ناو شار بەرەو ماڵەوە، ویستویەتی لە شەقامی گشتیەوە لابدات بۆ نێو یەکێک لە گەڕەکەکان، بەڵام بارهەڵگرەکە بە خێراییەکی زۆر لە شەقامەکەدا تێپەڕیوە و خۆی پێداکێشاوە.
پێداچوونەوەل فەرهاد حەسەن