حەوت رێنماییەکەی وەزارەتی ئەوقاف لێرەیە
964+
فەهمی نەبی
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی حەوت رێنمایی بۆ مانگی رەمەزان راگەیاند.
دەقی رێنماییەکان ئەمانەن:
– پابەندبوونی سەرجەم مزگەوتەکان و ئەو کەناڵانەی بانگ پەخش دەکەن بە ئیمساکیەی فەرمی مانگی رەمەزان، کە لە وەزارەتی ئەوقافەوە دەرچووە، هەرکەس واینەکرد رێوشوێنی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.
– تەنیا مامۆستای ئاینی و کەسی رێگەپێدراو بۆیان هەیە پێشنوێژی تەراویح بکەن و چالاکی لە مزگەوت ئەنجامبدەن.
– لە 10 شەوی کۆتایی مانگی رەمەزان رێگەدەدرێت دەرگای مزگەوتەکان لە 12ی شەو تا بەیانی کراوەبن، بە مەرجێک مامۆستای مزگەوتەکە رازی بێت.
– ئەنجومەنی باڵا لە وەزارەتی ئەوقاف، بڕی کەفارەی بەڕۆژوو نەبوون و سەرفترە دیاری دەکات.
– مامۆستایانی ئاینی 15 بۆ 20 خولەک دوای نوێژی خەوتنان ئینجا نوێژی تەراویح ئەنجام بدەن، نابێ تەراویح سەخڵەتی دروست بکات و رکاتەکانی زۆر بێت.
– کەناڵ و میدیاکان کە پرۆگرامی ئاینیان دەبێت، تەنیا پشت بە مامۆستای پسپۆڕ ببەستن.
– هەر مەراسیمێک لەناو مزگەوت بکرێت، وەک پێشبڕکێ و وانە وتنەوە، دەبێ بەرەزامەندی وەزارەتی ئەوقاف بێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ 21ی ئادار، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد، بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی ئەوقاف رۆژی پێنجشەممە 23.3.2023 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.