100 تەختە

هەولێر نەخۆشخانەیەک بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا دروستدەکات

ئەحمەد مستەفا

پارێزگای هەولێر رایگەیاند،بە فەرمانی پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت و پێشکەوتوو بە توانای 100 تەختی خەواندن بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێ.

بەپێی راگەیەندراوی پارێزگای هەولێر، ئەم پڕۆژەیە دوای دابینکردنی زەوی گونجاو لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر، دەستی پێکردووە.

ئێستاش کارەکان بۆ ئامادەکردنی دیزاینی کۆتایی نەخۆشخانەکە بەردەوامن و پارێزگار راسپاردوویەتی لە زووترین کاتدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت.

هەروەها، پارێزگای هەولێر جەختی کردووەتەوە کە هەموو ئاسانکارییە پێویستەکان، لە دابینکردنی زەوی و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانەوە، بۆ پڕۆژەکە دابین دەکرێن، بە مەبەستی باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و کەمکردنەوەی ئازاری نەخۆشانی تالاسیمیا.

دیزاینی نەخۆشخانەکە؛

+964صورة من منصة (شبكة):