تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە

گەشتیارێکی عەرەب لەکاتی مەلەکردن لەناو ئاوی کونەماسی خنکا

شۆڕش قادری

گەنجێکی بەنەتەوە عەرەب لەکاتی مەلەکردن لەناو ئاوی کونەماسی خنکا و تەرمەکەی لە پزیشکی دادیی سلێمانییە.

رووداوەکە بەم شێوەیە بووە، کەسێکی بەنەتەوە عەرەب بەناوی (أ،ق،ج) لەدایکبووی ساڵی 2008  بۆ گەشت و سەیران چووەتە ناوچەی گەشتیاری کونەماسی لە شارباژێڕ، دوای ئەوەی بپ مەلەکردن چووەتە ناو ئاوەکە، خنکاوە.

مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی شارباژێر و بنکەی پۆلیسی گاپێڵیۆن بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمی غەواسی دوکان و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە تەرمەکەیان دەرهێناوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانیان کردووە.

ئەم زانیاریانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوکراوەتەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و تەواوبونی رێکارە یاساییەکان تەرمەکە رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.