قەرەباڵغی دروست بووە
بەشێک لە ئەی تی ئێمەکان کار ناکەن و پارەیان تیادا نییە
964+
فەرمان مەلا حەسەن – رانیە
مانگانە کاتێک موچە دێت موچەخۆرانی “هەژماری من” تووشی گرفت دەبن بە هۆی نەبوونی پارە و کار نەکردنی ئەی تی ئێمەکان لە هەندێک جێگە و ناوچە.
بەشێک لە موچەخۆران بۆ 964 قسەیان کردووە و باس لەوە دەکەن، کە هەموو مانگێک تووشی گرفت دەبن و ئەی تی ئێمەکان پارەیان تێدا نییە یان کار ناکەن.
ئەو موچەخۆرانە وتیشیان، ئارتی بانک پارەی تێنەکردووە و لە دوێنێ شەوەوە ئیش ناکات، بۆیە سەرەیان گرتووە و لە چاوەڕوانی وەرگرتنی موچەکانیان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی