"خێزانەکان قەلەق و نامورتاحن"
هاوڵاتیان بەدوای شوێنی گونجاودا دەگەڕێن بۆ شت کڕین
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و گرانبوونی شتوومەک لەناو بازاڕەکانی کوردستان، هاوڵاتیان بەدوای شوێنی گونجاودا دەگەڕێن، پێداویستی رۆژانەیان لێ دابین بکەن.
مامۆستا شەهلا سەیفەدین دایەنگە و باخچەیەكی ئەهلی هەیە و لەناو یەکلێک لە مارکێتەکانی سلێمانی قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “لەم کاتەدا نابێ بازرگانەکان چاوچنۆکی بکەن و ئیستغلالی وەزعەکە بکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، خێزانەكان هەموویان قەلەق و نامورتاحن و دەبێ خاوەن مارکێت و دوکاندارانیش رەچاوی ئەم وەزعە بکەن و تا بۆیان دەکرێت داشکاندن بکەن و کاڵاکان بە نرخی هەرزان بدەن بە هاوڵاتیان.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری