بەشێوەیەکى ئەلیکترۆنى
پڕۆسەى گواستنەوە و دابەزاندنى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان دەستیپێکرد
964+
وریا فەتاح
لە ئەمڕۆوە پرۆسەى گواستنەوەو دابەزیىنى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستیپێکرد
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2026-2027) بەشێوەى ئەلیکترۆنى رادەگەیەنێت، پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە رێکەوتى (2026/7/15) تاکو (2026/8/15) بەردەوام دەبێت. مەرجە فەرمانى دەرچونى زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە (2026/8/31) تێپەڕنەکات.
بەمەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو خوێندکارانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، پێویستە دەقى رێنماییەکان بە وردى بخوێننەوە، هەروەها دەتوانن پرسیارەکانیان ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.
وەزارەتەکە ژمارەیەک رێنمایى بە خوێندکارانداوە کە پێویستە لە کاتى گواستنەوە ئەنجامى بدەن کە ئەمانەن:
یەکەم: ئەگەر خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چونە ناو سیستمى گواستنەوەو دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجامدەدات.
دووەم: بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.
سێیەم: پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.
بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لێرە بکە
بۆ خوێندنەوەى رێنمایی و مەرج و پێوەرەکانى گواستنەوەو دابەزین کلیک لێرە بکەن: