رێگاى گەلى عەلى بەگ
پێچى رووداوەکان فراوان دەکرێت
964+
ئاکام غەفور- سۆران
ئەو پێچەى لە رێگاى گەلى عەلى بەگ ببو بە بەڵاى شۆفێران و ناوە ناوە رووداوى هاتوچۆى تێدا روودەدات، دواى راپۆرتێکى 964 مشورى خوراو فراوان دەکرێت.
پێچەکە کە بە پیچى قەپان ناسراوە و نزیگە لە گەلى عەلى بەگ، لەماوەى رابردوودا بەهۆى تەسکییەکەیەوە چەندین رووداوى هاتوچۆ تێیدا روویاندا، بەجۆرێک تەنیا لە شەش مانگدا لەو سنوورە لە 45 رووداودا 5 گیان لەدەستدان و 56 بریندار هەبوون.
ئەمڕۆ تیمەکانى هاتوچۆى سۆران دەستیان بە فراوانکردنى پێچەکە کرد، بەشێوەیەک چوار مەتر فراوان دەکرێت و کارەکەش بۆ سێ پێچى ترى رێگاکە ئەنجام دەدرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح