مانگى 6

خشتەى موچە بڵاوکرایەوە؛ دووسبەى دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات

لە سێ رۆژدا دابەش دەکرێت

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى، خشتەى موچەى مانگى شەشى موچەخۆران و فەرمانبەرانى بڵاوکردەوە و لە رۆژى چوارشەممەوە دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت.

بەپێى خشتەکە، رۆژى چوارشەممە 15ـى تەمموزى 2026، دابەشکردنى موچە بە خانەنشینى شارستانى و پێشمەرگە، زیندانە سیاسییەکان، بەرکەوتوانى کیمیاباران، کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، خوێندنى باڵا، پەروەردە و تەندروستى. دەستپێدەکات.

موچەکە لە سێ رۆژدا دابەشدەکرێت و رۆژى هەینى کۆتایى بە دابەشکردنى موچە دێت.

وەزارەتى دارایى روونى کردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی گەیشتنی تەمویلی مووچە کەوتە کۆتایی دەوامی فەرمی و نەتوانرا پارەکە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق وەربگیرێت،

دەشڵێت: سبەی سێشەممە پشوی فەرمییە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، دەست بەڕێکارەکانی وەرگرتنی پارەو گواستنەوەی بۆ بانکەکان و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات و سەرجەم بانک و گەنجینەکان لە ئامادەکاری تەواودا دەبن بۆ ئەوەی لە رۆژی چوار شەممە کاتژمێر 8:00ـى بەیانی دەست بەدابەشکردنی مووچە بکەن