وێنە: 964+
خشتەی یارییەکانی خولەکانی کوردستان لە مانگی رەمەزان ناگۆڕدرێن
964+
یادگار محەمەد
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان رایدەگەنێت لە مانگی رەمەزاندا کاتی یارییەکان دەستکاری دەکرێت، بەڵام خولەکان ناوەستن.
بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەستکاری کاتەکانی یارییەکانی خولی نایاب، خولەکانی پلە یەک و دوو دەکات.
هادی کەریم، جێگری سەرۆکی یەکێتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بە 964ـی وت، لە مانگی رەمەزانی پیرۆز چالاکییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بەردەوام دەبن و ناوەستن، تەنیا ئەوە نەبێت بەهۆی درێژ بوونەوەی رۆژەکانەوە کاتی یارییەکان گۆرانکاری بەسەدا دێت.
لە وەڵامی پرسیارێکی 964 لەبارەی ئەوەی یارییەکان لە شەواندا بەڕێوە دەچن، جێگری سەرۆکی یەکێتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ئاماژەی بەوەدا بەهۆی ئەوەی هەموو یاریگاکان بۆ ئەنجامدانی یاری لە شەواندا ئامادە نین، ناتوانن کاتی یارییەکان بخەنە شەوان.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق