دیمەنی نۆرەگرتنی شۆفێران لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی هەولێر - وێنە؛ ئەرشیفی 964
ئاگادارییەک بۆ شۆفێران؛
سبەی لە 20 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت
شۆڕش قادری
سبەی لە 20 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت، ئەو شۆفێرانەی پێویستیان بە بەنزینی نۆڕماڵە، بەیانی زوو خۆتان بگەیەنن.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە خشتەیەکدا ناوی ئەو بەنزینخانانەی ئاشکرا کردووە کە سبەینێ شەممە 1.8.2026 بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن.
بەنزینەکە بە کارتی ئەلیکترۆنی وەردەگیرێت و ئەوانەی پێشتر وەریانگرتووە، جارێ ناتوانن وەریبگرنەوە تا ئەو کاتەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگاداری بڵاودەکاتەوە.
خشتەی بەنزینخانەکان لە خوارەوە دانراوە؛