سەروو 95 دۆلارە

نرخی نەوت کەمێک دابەزی

شۆڕش قادری

دوای بەرزبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت کەمێک دابەزی و ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل لە دەورووبەری 95 دۆلار دێت و دەچێت.

ئەمڕۆ شەممە 28.11.2026 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 95 دۆلار و 44 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەڕێژەى 1.17% دابەزیوە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 83 دۆلار و 0.8 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.72٪ دابەزیوە.

ئەم هەڵبەز و دابەزەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هەروەک خۆی ماوەتەوە و چارەنووسی گەرووی هورمز و رێڕەوە ئاوییەکانی نزیک لێڵێ و تاریکە، هەر گۆڕانکارییەکیش لەو بوارەدا راستەوخۆ کاریگەری لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانییدا دروست دەکات.