ئەمڕۆ دەستبەکار دەبێ

ئەرکان حەسەن دەبێتە یەکەم قایمقامی خورماڵ

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ، ئەرکان حەسەن وەک یەکەم قایمقامی قەزای خورماڵ، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستبەکاردەبێ کە پێشتر قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە بووە.

بڕیاری بەقەزابوونی خورماڵ لە تەممووزی 2023 دەرچوو، و لە تشرینی دووەمی 2026 بە فەرمی وەک قەزا کەوتە سەر کار.

ئەمڕۆ دووشەممە 23.11.2026، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە وێنەی خۆی و ئەرکان حەسەن، یەکەم قایمقامی خورماڵی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەمڕۆ دەستبەکار دەبێ.

ژمارەی دانیشتوانی خورماڵ 28 هەزار کەسە، 40 گوند لە سنوورەکەیەتی، لەنێو خورماڵ ژمارەیەک لە گوندانەی سەر بەم قەزایەن شوێنی مێژووی ئایینی هەن، کە دەکرێت بە گرنگی پێدانیان ببێتە داهات بۆ خەڵکی ناوچخورمەکە،.

ئەوانیش مزگەوتی گەورەی، خورماڵ گەڕاوی خورماڵ ئاوی گەنجان، قەڵای خان ئەحمەد خان لە گوندی زەڵم و زیدانی زوحاک لە گوندی نەوێ، سەیرانگای ئەحمەد ئاوا و سەرچاوەی زەڵم.

خورماڵ لە ساڵی 1582 قەزایەکی سەربەخۆ بووە بەناوی گوڵعەنبەر 472 گوند سەر بە قەزاکە بوون، بە هۆکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی خورماڵ کراوەتەوە بە ناحیە.