کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و جەوەکە فێنکتر دەکات
شۆڕش قادری
لە سبەینێوە نمەباران لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و جەوەکە فێنکتر دەکات.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 1.11.2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێ و لە هەندێك کات و شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
بەڵام بۆ سبەی دووشەممە، بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەک لە سەر کوردستان، سەرەتا لە ناوچە سنوورییەکان نمەبارانی پچڕ پچڕ دەستپێدەکات، دواتر لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ دەگاتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی سۆران.
هەر سبەینێ لە هەندێک لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لە کەرکوکیش ئەگەری نمەباران دەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە و جەوەکە فێنکتر دەبێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی