لە پارێزگاکانى عێراق

لەبەر تەرمى عەلى خامنەیى سبەى لە عێراق پشووى فەرمییە

964+

وریا فەتاح

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت رابگیرێت و بکرێتە پشوو.

بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەم بڕیارەی سەرۆک وەزیران بە مەبەستی هاوکاتبوونە لەگەڵ بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ماڵئاوایى لە تەرمی عەلى خامنەیى مەرجەعی ئایینی و رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.

پشوەکە تەنیا بۆ سبەی چوارشەممەیە و سەرجەم فەرمانبەران و دامەزراوە فەرمییەکان دەگرێتەوە.