لە قەرەهەنجیر

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە گورگێکی کوشتووە

ئەحمەد مستەفا

تۆمەتبارێک بە خۆی و چەکەکەیەوە لەلایەن پۆلیسی دارستانی قەرەهەنجیرەوە دەستگیرکرا، دوای ئەوە زانرا گورگێکی کوشتووە.

مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تەکیەی جەباری، سەر بە بەشی قەرەهەنجیر، بە سەرپەرشتی بەرپرسی بنکەکە، دەرچوونێکی ئەمنی لە سنووری بەرپرسیارێتی خۆیان ئەنجامدا.

بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، لە ئەنجامی ئەم دەرچوونەدا، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە تۆمەتبارە بە کوشتنی گورگێک بە چەکی جۆری تاپڕ.

بەپێی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ، تۆمەتبارەکە لە ئێستادا راگیراوە و پەڕاوێکی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە، بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی پێویست لەسەر رووداوەکە.