هەموو مەحەلەبییەکەیان کڕی
هەر کەسێک كارێكی تازەی کردبێتەوە یارمەتی دەدەن
964+
کۆسرەت ئەحمەد – هەولێر
کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخشی هەولێر لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە، هاوکاریی ئەوانە دەکەن کە تازە دەستیان بە کار کردووە و لە پەیجی خۆیشیانەوە ریکلامیان بۆ دەکەن.
ئەمڕۆ هەموو مەحەلەبیی گەنجێکیان کڕیوەتەوە و بە خۆڕایی دەیدەنە خەڵک، تا تامی بکەن و دووبارە بۆ کڕینەوەی بێنەوە.
بۆتان موئەیەد یەکێک لە گەنجە خۆبەخشەکان بە 964ـی وت، ئەمان خۆیان 13 گەنجن ئێستا و دوکانداریشن لە هەرکوێ کەسێک کارێکی تازەی دانابێت دەچن هاوکاری دەکەن تا زیاتر خەڵک بیناسن و بازاڕی باش بێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی