مه‌سرور بارزانی:
“حكومه‌تی عێراق وه‌ک یه‌ک هەرێم مامەڵە لەگەڵ تەواوی هەرێمی کوردستان دەکات”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، حکومەتی عێراق، وەک یەک هەرێم مامەڵە لەگەڵ تەواوی هەرێمی کوردستان دەکات و یەک بودجەی بۆ تەرخان دەکات.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9.11.2026 له به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و له په‌یامێكی ڤیدیۆییشدا باسی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ عەلی زەیدی كرد.
وه‌ک خۆی باسی ده‌كات، گرنگترین بابەتەکانی ناو کۆبوونەوەکە ئەمانە بوون:
*لەسەر بابەتی بودجە، گەیشتنە رێککەوتنێک کە موچەی هەرێمی کوردستان مسۆگەر و بەردەوام دەبێت
*حکومەتی عێراق، وەک یەک هەرێم مامەڵە لەگەڵ تەواوی هەرێمی کوردستان دەکات و یەک بودجەی بۆ تەرخان دەکات
*هەردوولا کۆکن لەسەر کۆتاییهێنان بەو هێرشانەی کێڵگە نەوتی و غازییەکان بە ئامانج دەگرن
*لەسەر نەوت، هەردوولا هاوڕان کە دەبێت بەرهەمهێنانی نەوت لە هەموو عێراقدا زیاد بکرێت و میکانیزمی پێویست بۆ ئەو بابەتە دابنرێت.