عەلى زەیدى واى نەوتووە

فەیکە: ئەو پزیشکانەى لە کەرتى تایبەت کار دەکەن لە کەرتى حکومى دەستلەکار بکێشنەوە

وریا فەتاح

وەزارەتى تەندروستى عێراق، روونکردنەوەیەکى لەبارەى ئەو دەنگۆیانە بڵاوکردەوە کە گوایە عەلى زەیدى سەرۆک وەزیران وتوویەتى،”ئەو پزیشکانەى لە کەرتى تایبەت ئیش دەکەن، دەبێت لە کەرتى حکومى دەستلەکار بکێشنەوە”.

بەپێى روونکردنەوەکەى وەزارەتى تەندروستى، بە هیچ شێوەیەک لێدوان یان بڕیارێکی فەرمی لەم بارەیەوە دەرنەچووە و ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستییەوە.

وەزارەتەکە رایگەیاندووە، بۆ هەواڵى راست و دورست لەسەر ئەو بابەتە، بگەڕێنەوە بۆلاى خۆمان و پشت بە پلاتفۆرمەکانى وەزارەتى تەندروستى ببەستن.

، هەروەها جەخت دەکەینەوە کە بۆ وەرگرتنی زانیاری تەنیا پشت بە پلاتفۆرمە فەرمییەکان ببەستن و خۆتان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی پشتڕاستنەکراوە.