"ئەو چەکدارەی داعش کە دەستگیرکرا خەڵکی موسڵە"
جگە لە خەڵکی رەسەنی پردێ کەس بۆی نییە لە گوندەکانی بمێنێتەوە
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بۆ لەمەبەدوا جگە لە خەڵکی رەسەنی پردێ کەس بۆی نییە لە گوندەکانی دەورووبەری بمێنێتەوە.
دوای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی شەوی رابردووی پردێ و دەستگیرکردن و کوژرانی ژمارەیەک چەکداری داعش، بڕیار درا بەوەی کە هەموو ئەو کەسانەی خەڵکی رەسەنی پردێ و گوندەکانی نین، ناوچەکە جێبهێڵن.
سەرچاوەیەکی سەربازی تایبەت بە 964ـی وت، ئەو چەکدارەی داعش کە دەستگیرکراوە ناوی بەرزان محەمەد عوبید عوبەیدیە و خەڵکی شاری موسڵە، پاسەوانی باخی جووتیارێکی شارۆچکەی پردێیە و شەوی رابردوو چاوساغی بۆ چەکدارانی داعش لە ناوچەکە کردووە”.
“دوای ئەو رووداوە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بڕیاریدا ئەوەی خەڵکی رەسەنی پردێ نەبێت بۆی نیە لە گوندەکان بمینێتەوە”، ئەو سەرچاوەیە وای وت.
شەوی رابردوو لە ناحیەی پردێ، سێ چەکداری داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپا و هێزەکانی عێراقدا کوژران و یەکێکیش دەستگیر کرا.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری