بێ زیانی گیانی بوون
دوو ئاگر کەوتنەوە لە دوو گوندی زاخۆ روویاندا و کۆنتڕۆڵکران
964+
فەرەهاد حەسەن
بەرگری شارستانی زاخۆ هەواڵی روودانی دوو ئاگرکەوتنەوەی لە سنووری ئیدارەکەی بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ لە دوو شوێنی جیاواز بووە و دەڵێت هەردووکیان لەلایەن تیمەکانەوە کۆنتڕۆڵکراون.
ئاگری یەکەمیان لە کاتژمێر 10:35 خولەکی پێشنیوەڕۆ لە پووش پەڵاشی گوندی پێشابیر لە ناحیەی رزگاری کەوتبووەوە و تیمەکانی بنکەی ناحیەکە توانیویانە کۆنتڕۆڵی بکەن.
دووەمیشیان لە کاتژمێر 12:50 ی نیوەڕۆ، لە گوندی گرک سندی لە ناحیەی دەرکارێ ئاگر لە ناو پووش و پاڵاش کەوتبووەوە و تیمەکانی ن=ببنکەی ئەو ناحیەیەش توانیویانە کۆنتڕۆڵی بکەن.
بەرگری شارستانی زاخۆ هیچ ئاماژەیەکی بە زیانی گیانی یاخود مادی لە دوو رووداوە نەکردووە.